به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :،" حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان " یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ڕۆژی هەینی لە دیداری " بورگە برندە" وەزیری دەرەوەی نەرویج لە تاران بە باسکردنی ئەوەی کە سەرۆک کۆماری سوریا ناتوانێ بەرامبەر بە بنپێکرانیی ئاسایش و پاوەجێی وڵاتەکەی و جم وجوڵی ترۆریستی کە بە لاگری بیانی ئەنجام ئەدرێت ، خەمسارد بێت ووتیشی :
نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین ئەسەد هاچەری (کلیلی) ، حکوومەت پێشکەشی نەیاران بکات .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەڕاشکاوی ووتی : ئەگەر کۆسپ نانەوەکان و لاگری کردن لە ترۆریستان و تاقمە چەکدارە ئاژاوەگیرەکان لە لایەن ئەمریکا و عەرەبستانەوە نەدەکرا ،ڕەوشی سوریا هەر ئێستا لە ئاراستەی چارەسەری سیاسی قەیرانەکە بوو .
یاریدە دەری سەرۆکی مەجلیسی ئێران ، هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە قەیرانی سوریای ، لاگری کردن لە ووتوویژەکانی سیاسی و خۆبورادن لە ڕەویشتەکانی ئاسایشی و سەربازی زانی و وتی : ئێران هەر وا درێژە ئەدات بە یارمەتییەکانی مۆستەشاری خۆی بە ئێراق و سوریا لە مەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ووتی : هەڵوەشێندرانی مافی شارومەندی شیخ عسیا قاسم ،ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین، بەپێچەوانەی بنەماکانی ئینسانی و بنپێکردنی مافی شارومەندی ئەم زانا ئایینیە پایەبەرزە نموونەیەکی بەرچاوە لە بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە بەحرەین دا .
" بورگە برندە" وەزیری دەرەوەی نەرویج یش لەم دیدارە ووتی : وڵاتەکەی لە چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا پشتگری و بەخێرایی دانی ئەو ڕەوتەیش یارمەتی ئەدات و لە لایەنەکان داوا دەکات کە بە بنەمایەکی هاوبەش بگەن ....
کۆتایی کورتە نامە/310